حکومەتی هەرێم ئامادەیی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارەکانی ڕووداوەکەی زیقار

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم، ئامادەیی حکومەتی دەربڕی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی ڕووداوەکەی نەخۆشخانەی زیقار.

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، “لە پەیوەندیەکانی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراقی فیدراڵ و پارێزگاری زیقار و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی زیقار، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان دەربڕیوە بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم و هاوکاریکردنیان”.

شەوی ڕابردوو ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ توشبوانی كۆرۆنا له‌ پارێزگای زیقاڕ كه‌وته‌وه بەهۆیەوە، نزیکەی 60 کەس گیانیان لە دەستداوە.

ئاگری نەخۆشخانەکە لە به‌شی خه‌واندنی توشبووانی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی (ئیمام حوسێن) له‌ پارێزگای زیقار كەوتووەتەوە.

ئەمساڵ ئەوە جاری دووەمە ئاگر لە نەخۆشخانەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق دەکەوێتەوە، مانگی نیسانی ئەمساڵیش بەهەمان شێوە لە درەنگانی شەودا ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ی تایبەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە بەغدادی پایتەخت کەوتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە توشبووانی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

هۆکاری هەردوو ڕوداوەکەی ئاگر لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا پەیوەندی بە کۆگا و مامەڵەكردن لەگەڵ بوتڵی ئۆکسجینی نەخۆشخانەکەوەیە، کە ئەگەر پارێزگاری لێنەکرێت، یان مامەڵەی گونجاوی لەگەڵ نەكرێت، لەکاتی بوونی ئاگردا بەماوەیەكی كەم ئاگرەکە چەند بەرامبەر دەکات.

بابەتی پێشتر

گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگری نەخۆشخانەكەی زیقار بەرزبووەوە بۆ 64 كەس

بابەتی دواتر

هەولێر.. بڕیارە پێنج دەستگیركراوی بادینان دادگایی بكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خانەنشینی دڵنیایی دەدات.. ئەوانەی خانەنشین دەبن شەش مووچەكە بەسەریەكەوە ‏وەردەگرن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمساڵ خزمەتیان كۆتاییدێت و خانەنشین دەكرێن، مامەڵەكانیان تەواوبووە و سەرجەمیان نێردراونەتەوە…
Total
0
Share