ئەڵمانیا ئەركی سەربازەكانی لە عێراق و هەرێم بۆ ساڵێكی دیكە درێژكردەوە

حكومەتی ئەڵمانیا ئەركی هێزەكانی لە عێراق وهەرێم بۆ ساڵێكی دیكەش درێژ كردەوە و 500 سەربازی دیكە دەنێرێتە عێراق.

ئاژانسی فەرمیی ئەڵمانیا بڵاویانكردووەتەوە، لێپرسراوانی باڵای حكومەت بە ھەماھەنگی لەگەڵ پەرلەمانی ئەڵمانیا سەرقاڵی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونن بە مەبەستی درێژكردنەوەی ئەركی ھێزەكانی لە عێراق بۆ ساڵێكی دیكە لەگەڵ رەوانەكردنی 500 سەربازی دیكەش بۆ عێراق بە مەبەستی بەشداریكردن لە ئۆپەراسیۆنەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و زیاتر هاوكاریكردنی سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی عێراق.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پرسی درێژكردنەوەی ئەركی ھێزەكانی ئەڵمانیا لە عێراق تارادەیەكی زۆر یەكلاییبووەتەوە كە درێژ دەكرێتەوە،بۆ ئەوەش دەبێت حكومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیا بە وردی بەدواداچوون لەو بارەیەوە بكەن.

بابەتی پێشتر

شیرین یونس: هەر كات بارودۆخ بگاتە بنبەست چوونی قوباد تاڵەبانی بۆ بەغداد دەبێتە زەرورەت

بابەتی دواتر

نەخۆشخانەی هیوا: لە رۆژێكدا 20 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆماركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share