هەولێر.. لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا کرێکارێکی شارەوانی گیانیلەدەستدا

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند کە بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20ی شوبات لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 120 مەتری کرێکارێکی شارەوانی گیانیلەدەستدا و یەکێکیش برینداربووە.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر وتی، “ڕوداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی خۆڵ و خاشاکی شارەوانی و بارهەڵگرێکدا ڕویداوە، لەکاتێکدا بەرهەڵگرەکە لە شوێنێکی شەقامی 120 مەتری ڕایگرتووە و لەگەڵ ئەوەی ئیشارەت و سێگۆشەی فسفۆری بۆ ئاگادارکردنەوەی شۆفێران دانابوو بەڵام ئۆتۆمبێلی پاککەرەوەکەی شارەوانی خێراییەکەی لەسەروو 100 بووە و خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەدا”.

باسیلەوەکرد کە ئۆتۆمبێلەکەی شارەوانی دوای ئەوەی خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەدا وەرگەڕاوە و دواتر خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی دیکەشدا، لەئەنجامدا کەسێک کە سەرنشینی تەنیشت شۆفێری ئۆتۆمبیلەکەی شارەوانی بووە گیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش کە شۆفێرەکەیە برینداربووە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا ئەوەی گیانیلەدەستداوە برازای شۆفێرەکەیە و ناوی دڵدار فایەقە و تەمەنی 24 ساڵ بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی بۆ هێنانه‌وه‌ى كۆچبه‌ران به‌ره‌و بیلاڕوسیا فڕی

فڕۆكه‌یه‌كى عێراقی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداده‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ى مینسك-ى بیلاڕوسیا ‏كه‌وته‌ڕێ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆچبه‌ره‌ عێراقییه‌كان. ‏ وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق…
Total
0
Share