نوێترین زانیاری دەربارەی هەوڵی تەوتینی مووچەی مووچەخۆران

جێگری پارێزگاری سلێمانی لەبارەی ئەو نووسراوەی تایبەت بە تەوتینی مووچە ئاراستەی بانكی ناوەندی كراوە دەڵێت، ئەوەی بەپێی یاسا رێگەپێدراو بێت لە بەرژەوەندیی خەڵك دەیكەن.

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند، خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و دابینكردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و شایستە دارایییەكان ئەركە لەسەرمان.

دەربارەی ئەو نووسراوەش لە سەرەتای ئەم مانگە بە واژووی ئەو تایبەت بە تەوتینی مووچەی مووچەخۆران ئاراستەی بانكی ناوەندیی عێراق كرا شاهۆ عوسمان وتی، “ئەوەی لە بەرژەوەندیی مووچەخۆران و خەڵكدا بێت ئێمە ئەوەدەكەین. ئەو دۆخەی لە ئارادایە پێویستە كۆتایی پێبێت، چونكە بەرگەگرتنی ئەو دۆخە لە توانای خەڵكدا نەماوە”.

دووپاتیشیكردەوە، ئەوەی لە چوارچێوەی یاسادا رێگەی پێدرابێت و بە یاسا دەستكراوەبن. بۆ خزمەتی كۆمەڵانی خەڵك و مووچەخۆرانی سلێمانی و زامنكردنی مافی مووچەخۆران، ئەو رێگایە دەگرنەبەر.

نووسراوەكە لە 4ی ئەم مانگە بە واژووی شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی دەرچووە و ئاڕاستەی بانكی ناوەندیی عێراق كراوە تیایدا هاتووە، داواتان لێدەكەین رێنوێنی بدەنە بانكە پەیوەندیدارەكان بۆ ئەوەی پرۆسەی “توطین” بەبانكیكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامبدەن پشتبەست بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی ژمارە (224) لە 29ی شوباتی 2024.

ئەو بەرپرسە، كە لەهەمان كاتدا كادری باڵای یەكێتییە، ئاماژەشیدا، یەكێتی لە ئیدارەی پارێزگای سلێمانی و بەغداد، لە حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدوای مافەكانی خەڵك و فەرمانبەرانەوە دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دەرچواندنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی زمانی کوردیدا…
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنمان پێشكەش بە سودانی كرد

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، داواكاریی فەرمانبەرانی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقمان پێشكەش بە سەرۆك وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share