نەخۆشخانەی هیوا: لە رۆژێكدا 20 تووشبووی نوێی شێرپەنجە لە سلێمانی تۆماركران

نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیەنێت، تەنها ئەمڕۆ 20 نەخۆشیی نوێی شێرپەنجە لە گەورەساڵان و منداڵاندا تۆماركراون و 752 نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەی هیوا كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، تەنها ئەمڕۆ 20 نەخۆشیی نوێی شێرپەنجە لە گەورەساڵان و منداڵاندا تۆماركراون و 752 نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، چوار هەزار و 67 پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر ئەنجامدراوە بۆ نەخۆش‎ و 200 نەخۆش چارەسەری كیمیاییان وەرگرتووە و 129 نەخۆشیش پشكنینی سۆنەر و ئیكۆ و تیشكیان بۆ كراوە.

نەخۆشخانەی هیوا باسی لەوەش كردووە، لە ئەمڕۆدا 100 نەخۆش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داخڵبوەن و 652 نەخۆش سەردانی بەشی دەرمانخانەیان كردووە و دەرمانی پێویستیان وەرگرتوو و 75 نەخۆش لەقاوشە جۆراوجۆرەكانی نەخۆشخانە داخڵكراون و 16 نەخۆشیش پشكنینی مۆخیان بۆ ئەنجامدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خاتەمولئەنبیا: هێرشمانکردە سەر بارەگای هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان

قەرارگەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا رایدەگەیەنێت، بە سێ مووشەک، بارەگای هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە هەرێمی کوردستان کردەئامانج. ئەمەش پاش…
زیاتر ببینە

قەیس خەزعەلی: رووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت پێشێلكردنێكی روونی سەروەرییە

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق رایدەگەیەنێت، رووداوەكەی فڕۆكەخانەی عەربەت پێشێلكردنێكی روونی سەروەریی عێراقە. قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی…
Total
0
Share