وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتی: لە هەفتەی داهاتوودا ئەندامەکانی کۆنگرە دیاریدەکرێن

وتەبێژی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، لە هەفتەی داهاتوودا کۆنفرانسەکان لە مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتیدا دەستپێدەکات، بەمەبەستی دیارکردنی ئەندامەکان و لە وادەی خۆیدا کۆنگرەی حزبەکە ئەنجام دەدرێت.

لە راگەیەندراوێکدا تەلار لەتیف وتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد، سەرجەم هەڵبژاردنەکان لە ئۆرگانەکانی یەکێتیدا لە یەک رۆژدا تەواو دەکرێت و لە رۆژی 27ی ئەیلولی 2023 بە دروشمی “نوێگەری لە کاردا و کۆدەنگی لە بڕیاردا” کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دەستپێدەکات.

دەقی راگەیەندراوەکەی وتەبێکی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

– ھەفتەی داھاتوو کۆنفرانسەکان دەستپێدەکات لەسەرجەم مەکتەب و مەڵبەندەکانی یەکێتیی بۆ دیاری کردنی ئەندامانی کۆنگرەی پێنج .

– ھەڵبژاردنەکان لەیەک رۆژدا دەکرێت لەسەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان

– رۆژی ٢٧ -٩-٢٠٢٣ لەژێر دروشمی نوێگەری لەکاردا و کۆدەنگی لەبریاردا دەست دەکەین بەپێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان .

– ھەر لەئێستاوە پیرۆزبایی لەسەرجەم یەکێتییەکان دەکەین کە کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو دەبێت .

– ئامانجی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی لەدروشمەکەیەوە دیارە کە نوێگەری لەکار و کۆدەنگی لەبریارە.

– بەیەک دەنگ و یەک بریار کاردەکەین

– نوێگەری لەکاری داھاتومانە

– کارکردن دەبیت بەیەک دەنگ و رەنگ بۆ ھەموو پرسەکانی داھاتوی یەکێتیی .

-ئەمرۆ رێنمایەکانی ئەنجامدانی کۆنفرانس بۆ سەرجەم ئۆرگانەکانی یەکێتیی دەنێرین

– بریاری ئەنجامدانی کۆنگرە لەشاری کەرکوک  درا ، لەشاری سلێمانیش کۆنگرەکە بەرێوەدەچێت.

-دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ بەرێوەبردنی کۆنفرانسەکە لەھەموو ئۆرگانەکانی یەکێتیی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی هەورەبروسکەوە کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راگیران

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، بەهۆی هەورە بروسکەوە هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکە پچڕاوە و کارەکانیان راگرتووە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە…
Total
0
Share