عەتا محەمەد رایدەگەیەنێت، تاوەکو چوارشەممە خەمڵاندن بۆ زیانەکان دەکرێت و ئەمڕۆ کۆتایی بە وەرگرتنی ئاماری زیانلێکەوتووان دێت.
عەتا محەمەد، لێپرسراوی نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە لێدوانێکدا رایگەیاند، سێشەممە و چوارشەممە لەلایەن تیمێکی کارگێڕیی و یاساییەوە خەمڵاندن بۆ سەرجەم زیانەکانی لافاوەکە دەکرێت، بەڵام تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکان تا کۆتایی هەفتە بەردەوامدەبێت.
لەبارەی شێوازی تۆمارکردنی زیانەکانەوە وتیشی، تیمێکی 57 کەسی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی ئۆنڵاینەوە سەرقاڵی تۆمارکردنی زیانەکانن و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن، پاش تەواوبوونی کارەکانیان دەست بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دەکەینەوە.