مەسرور بارزانی بۆ مامۆستایان: خۆڕاگربن

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

لەگەڵ ئەوەی نزیکەی سێ مانگە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران دابەشنەکراوە مەسرور بارزانی لە دەسپێکی ساڵی نوێی خوێندن و بایکۆتی مامۆستایان داوا دەکات خۆڕاگربن.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا بەبۆنەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە یەکێک لە خوێندنگە تایبەتەکان و بایکۆتی مامۆستایان رایگەیاند، دەزانێت کە مامۆستایان لە رووی مادییەوە تووشی گرفت بوون، بەڵام پێویستە خۆڕاگربن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کابینەکەی مەسرور بارزانی تا ئێسا نەیتوانیوە مووچەی مانگی حەوتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشبکات، لە کاتێکدا لە مانگی 10 نزیک دەبینەوە، پێشتریش محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق تەئکیدی لەوە کردەوە کە حکومەتی هەرێم پابەندی یاسای بودجە نییە.

هاوکات ئەمڕۆ زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان لێدرا، بەڵام بەهۆی دابەشنەکردن و پێنەدانی مووچەکانیان بەشێك لە مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کردووە

بابەتی پێشتر

چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامەکانی جەستەوە دەستگیرکران

بابەتی دواتر

کاوێز مەلا پەروێز: دەستەواژەی کەرکوکی داگیرکراو ساویلکەیی سیاسییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share