لە سلێمانی ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی کارگێڕیدا کرا

لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆ ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی کارگێڕیدا لە سنووری پارێزگای سلێمانیدا کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا بە ئامادەبوونی عەتا محەمەد نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، دوابەدوای فەرمانی وەزاریی وەزیری ناوخۆ ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی ئیداریدا کرا.

بەپێی بڕیارەکەی وەزیری ناوخۆ، شاهۆ عوسمان کەریم بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بەوەکالەت، عوسمان ئەنوەر محەمەد بۆ قائمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەکالەت، رەفعەت فاتیح رەشید بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ، هیوا محەمد ساڵح بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل دەستنیشانکراون و هەر ئەمڕۆش لە پۆستەکانیان دەستبەکاربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان دەستگیرکرد کە بە ناوی دامەزراندنەوە پارەی لە هاوڵاتییان وەرگرتووە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی فێڵکردن لە هاوڵاتییان رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی…
Total
0
Share