کەشناسیی هەرێم: سبەینێ باران لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پێشبینیدەکرێت باران لە ناوچە شاخاوییەکان ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەور لە هەندێک ناوچە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەری هەندێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوری رۆژهەڵات، پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە بە بەراورد بە ئەمڕۆ”.

پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر39 ، سلێمانی37، دهۆک 37، کەرکوک 42، هەڵەبجە 40، زاخۆ 39، سۆران 37، حاجی ئۆمەران 28 و گەرمیان 44 دەبن.

بابەتی پێشتر

ئاماری قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا راگەیاندرا

بابەتی دواتر

لەبارەی ئەگەری روودانی بومەلەرزەیەکی بەهێز لە عێراق روونکردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share