وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەوە بۆ دوو هەزار و 862 کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە دوو هەزار و 562 کەس.
یز ئاخانووچ سەرۆک وەزیرانی مەغریب، ئەوەی ئاشکرا کرد کە بە سێ قۆناغ رووبەڕووی کاریگەرییەکانی بوومەلەرزە وێرانکەرەکە دەبنەوە کە ئەوانیش بریتین لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکە، ئاوەدانکردنەوەی ماڵی ئەو هاوڵاتییانەی زیانیان بەرکەوتووە لەگەڵ گرنگیدان بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان لەو ناوچانەی بوومەلەرزەکە تێیدا روویداوە.
بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی مەغریبەوە زیاتر لە 500 خوێندنگە زیانیان بەرکەوتووە کە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 هەزار خوێندکار لە خوێندن بێبەشبوون، ئەوە بێجگە لەوەی ژمارەیەک رێگاوبانیش داخراون و چەند شوێنێکی مێژووی ئەو وڵاتەش زیانی گەورەیان بەرکەوتووە.