زانا ئەمریکییەکە لە ئەشکەوتەکەی تورکیا رزگارکرا

ئەو زانا ئەمریکییەی ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بوو لە ئەشکەوتێکی تورکیا گیریخواردبوو رزگارکرا و بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، “مارک دیکی زانا و پشکنەری ئەمریکی کە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەک بوو لە ئەشکەوتێکی باشووری تورکیا لە قوڵایی یەک کیلۆمەتری زەوی بەهۆی نەخۆشکەوتنییەوە گیریخواردبوو رزگارکرا و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی مێرسین”.

ئەو زانا ئەمریکیەی دوای ئەوەی بەڕێکەوتبوو بۆ ئاشکراکردنی ئەشکەوتی مۆرکی کە سێیەمین ئەشکەوتی قووڵی تورکیایە، تووشی خوێنبەربوونی گەدە بووبوو و بەو هۆیەوە نەیدەتوانی لەو قوڵاییە زۆرەی ئەشکەوتەکە بێتە دەرەوە و خۆی رزگاربکات.

لە شەممەی رابردووەوە پرۆسەی رزگارکردنی زاناکە بە بەشداریی 200 کەس دەستیپێکرد.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: دۆناڵد ترەمپ: وەڵامی ئـ.ـێران دەدەینەوە لەسەر خستنەخوارەوەی کۆپتەرەکەمان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تایبەت بە خۆی ڕایگەیاند، لەلایەن سوپای وڵاتەکەیەوە ئاگادارکراوەتەوە کە شەوی ڕابردوو…
Total
0
Share