رۆیتەرز: بەشار ئەسەد دیداری لەگەڵ ئەردۆغان رەتکردووەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا دەستپێشخەریی دیداری لەگەڵ هاوتا تورکییەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا رەتکردووەتەوە، هاوکات سەرچاوەکانی تورکیا باس لەوە دەکەن “سوریا تەنها دیدارەکەی دواخستووە” ئەگەرنا هەر ئەنجامی دەدەن.

ئاژانسەکە لە سێ سەرچاوەوەی ئاگادار لە ئەگەری ویستی سوریا بۆ دانوستان بڵاویکردووەتەوە، سوریا هەوڵەکانی روسیا بۆ نێوەدگیری لەگەڵ تورکیا ڕەتدەکاتەوە، ئەوەش دوای نزیکە 10 ساڵ لە دژایەتیی نێوانیان لەدوای قەیرانی سوریاوە.

بەڵام دوو سەرچاوەی تورکی کە یەکێکیان بەرپرسێکی باڵایە، ڕایانگەیاندووە کە “دیمەشق تەنها ئەو بابەتە دوادەخات و شتەکان بە ئاراستەی کۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو سەرکردەیە دەڕوات”.

پێشتر ئەردۆغان ئاماژەی بە ئامادەیی خۆی کردبوو بۆ نزیکبوونەوە لە دیمەشق و لە لێدوانەکانیدا هەفتەیەک دوای دیدارەکەی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی هاوتا میسرییەکەی لە مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، تورکیا دەتوانێت “بابەتەکان لەگەڵ سوریا بخاتە سەر ڕێچکەیەکی دروست”.

ئەردۆغان لە کۆتایی هەفتەدا لە دیبەیتێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، ناتوانرێت هیچ ڕق و کینەیەک لە سیاسەتدا هەبێت.

هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەوە ڕایگەیاندووە کە ئەلئەسەد پێشنیاری دیداری ئەردۆغانی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ڕەتکردووەتەوە.

بابەتی پێشتر

كۆنترین بوونەوەر یادی 190 ساڵەی لەدایكبوونی دەكاتەوە

بابەتی دواتر

گەشتەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر راگیران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل ڕێنمایی دەداتە سوپاکەی بۆ ئامادەییان لە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆسەر ئێران

سەرکردە سیاسییەکانی ئیسرائیل، لەم هەفتانەی کۆتاییدا ڕێنماییان داوەتە سوپای وڵاتەکەیان تاوەکو ئامادەکاری بکەن بۆ ئەگەری سیناریۆی هێرشی ئەمریکا…
Total
0
Share