وەزیری نەوت: تێکڕای بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوتی عێراق 4.23 ملیۆن بەرمیلە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند کە رۆژانە وڵاتەکە رۆژانە 4.23 ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت و تێکڕای نرخی بەرمیلێکیش 83 دۆلارە.

حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لەمیانی بەشداریکردنیدا لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی بۆ پڕۆژە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند، “تێکڕای بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق 4.23 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا، لە کاتێکدا تێکڕای هەناردەکردنی نەوت 3.35 ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەزارەتی نەوت لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کاردەکات کە پەرە بە کەرتی نەوت و بەرهەمهێنان بدات لە رۆژئاوا و باشوور، لەگەڵ ئەوەشدا عێراق هەنگاوی گەورەی ناوە لە بەرزکردنەوەی بوارەکانی وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتدا”.

ئاماژە بەوەشکرد، “زیادبوونی یەدەگی نیشتمانیی نەوت و گاز بە بڕی شەش ملیار بەرمیل نەوت و یەدەگی غاز کە 32 ملیار پێ سێجا ستانداردە.

وتیشی، “وەزارەتی نەوت، لە ماوەی حکومەتی ئێستادا، توانی گرێبەستێک واژوو بکات بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوتی ئێریدۆ بە توانای بەرهەمهێنانی 250 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، هەروەها تەواوکردن و بەڕێوەبردنی پاڵاوگەی ستراتیژیی کەربەلا لەگەڵیدا توانای 140 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا”.

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەزانیی عێراق زانیاریی نوێی لەبارەی بومەلەرزەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

پێشبینی دەکرێت داهاتی نەوتی ئەم مانگەی عێراق بەرزببێتەوە بۆ زیاتر لە 9 ملیار دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share