ئێران و عێراق لە کاری بانکیدا هاوکاری یەک دەکەن

لە کۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ 12ی تشرینی یەکەم بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی عێراق و ئێران لە بەغداد کۆبوونەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، بەڵێندراوە هاوکاریی بانکی لەنێوان هەردوولا پتەوبکرێت.

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەیەکدا عەبدولناسر هیمەتی، بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی ئێران و مستەفا غالب، بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی عێراق لەسەر چەند پرسێکی ئابوریی نێوان هەردوو وڵات کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا عێراق ئامادەیی دەربڕیووە بۆ خەرجکردنی ئەو پارانەی کە لە کڕینی گازی سروشتی و کارەبادا لە ئێران لەسەری کەوتووە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوبەری بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاندووە، “عێراق ئامادەیە سود لە سیستمی بانکیی ئێران وەربگرێت لەڕووی کارگێڕی و بەڕێوبردنی ئابورییەوە”.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە کە لیژنەیەکەی هاوبەش پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی کێشە داراییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە خوێندنەوەی وردترەوە چارەسەری بۆ دابنرێت.

حکومەتی عێراق تا ئێستاش بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا پێویستی بە گازی سروشتیی ئێران هەیە و ناتوانێت جێگرەوەی بۆ دابنێت لەگەڵ ئەوەش هێشتا کارەبا لەو وڵاتە دەکڕێت، بەشێک لەم ڕێککەوتنە ئابورییانە بە ساڵێک یان شەش مانگ جارێک پارەکانی خەرجدەکرێت.

بابەتی پێشتر

ڕێکەوتنەکەى شەنگال بۆ دورخستنەوەى گروپە چەکدارەکانە

بابەتی دواتر

نەتەوەیەكگرتووەكان: گۆڕانی ئاووهەوا بووەتەهۆی زیادبوونی كارەساتە سروشتییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share