وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەڵامی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەداتەوە

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەداتەوە و دەڵێت، “ پێویستبوو شیكاریی وردتری پێشكەشبكردایە”.

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە روونكردنەوەكەیدا دەڵێت، “پێویست بوو ئەو بەڕێزە شیكاریی وردتری پێشكەشبكردایە، بۆ بەرچاو روونی ئەم ڕوونكردنەوە گرنگە رادەگەیەنین كە پاڵپشت بە ئاماری فەرمین چونكە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق باسیدەكات، شیكاری و بەراوردكاریی بۆ نەكردووە، كە بزانێت چ پێشكەوتنێك لە ئاستی نەهێشتنی نەخوێندەواری بە تایبەت لە چوار ساڵی رابردوو روویداوە لە هەموو پارێزگاكانی كوردستان، بە تایبەت لە پارێزگای دهۆك كە هەموو ئامارەكان پاڵپشت بە داتاكانی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان و دەستەی ئاماری عێراق لە ژێر سەرپەرشتیی رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئەنجامدراون، ئاستی دابەزینی ڕێژەی نەخوێندەواری بە رێژەی سەدی لە هەموو كوردستان زۆر دابەزیوە بە تایبەتریش پارێزگای دهۆك بە بەراورد بە ساڵی 2012 و 2018 كە رووپێویی كراوە رێژەی دابەزینی ئاستی نەخوێندەواریی رێژەیەكی بەرچاوە كە ئەمەش نیشانەی بوونی پلانێكی تۆكمەیە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ڕێژەی نەخوێندەواریی پارێزگای دهۆك لە ساڵی 2012 بریتی بووە لە 27.2% لە ساڵی 2018 بریتی بووە لە 32.2% لە ساڵی 2021 بریتی بووە لە 18.7% ئەو داتایانە داتای فەرمیی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان و دەستەی ئاماری عێراقن، كە لە ساڵانی 2012 و 2018 و 2021 بە هاوبەشی ئەنجامیانداوە بە هاوكاریی رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەسەر ئەو كەسانەی تەمەنیان لەسەروو 10 ساڵە تا دەگات بەوەی لە ژیاندان بە گوێرەی چەندین سەرچاوەی رووپێویی .

بۆ بەرچاو ڕوونی زیاتریش چەندین ئاماری دیكەش ڕادەگەیەنین

1. ڕێژەی پەیوەندیكردنی خوێندكاران بە خوێندنەوە لەناو هەرێمی كوردستان، دهۆك دووەمین پارێزگایە لەپاش هەولێر لە ژمارەی پەیوەندیكردنی خوێندكاران بە خوێندنەوە كە بریتییە لە 34122 خوێندكار تا سێ رۆژ پێش ئێستا ناویان تۆماركراوە لە پۆلی یەكەمی بنەڕەتی كە هەمووان دەزانین دهۆك سێهەم پارێزگایە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە، بەڵام دووەم بەرزترین ڕێژەی خوێندكارانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی تۆماركردووە.

2. ڕێژەی گشتیی خوێندكارانی هەرێمی كوردستان، دهۆك وێڕای ئەوەی سێیەمین پارێزگای هەرێمی كوردستانە لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە ، بەڵام لە پلەبەندی دووەمدایە لە رووی ژمارەی خوێندكاران، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت ئاستی پەیوەندیكردنی بە خوێندن لە بەرزترین ئاستدایە كە ژمارەی خوێندكاران لە پارێزگای دهۆك جگە لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ وەك لە خشتەكەی لە خوارەوە هاتووە بریتییە لە 430698 خوێندكار، كە ئەمە دووەم گەورەترین ژمارەی خوێندكارانە لەسەر ئاستی كوردستان.

بابەتی پێشتر

لە قەزای خەبات شەڕە تەقە روویدا

بابەتی دواتر

ئەنجامی کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت لەبارەی کەرکوک_ەوە ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زاری وەزیرێك و میدیای پارتییەوە.. یەكەم دەرئەنجامی سەردانەكەی مەسرور بارزانی بۆ بەریتانیا ئاشكرادەكرێت

پەیامی شارەزایەكی تەندروستی دەربارەی ئامادەیی بۆ هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تەندروستیی هەرێم، لەلایەن وەزیرێكی پارتی و میدیای فەرمییانەوە وەك…
Total
0
Share