بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە شاندێکی عێراق گەیشتە سلێمانی

بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەو هێرشەی دوێنێ هەینی کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، کەمێک لەمەوبەر شاندێکی ئەمنی عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی گەیشتە عێراق.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە، “لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کەمێک لەمەوبەر شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و بە ئەندامێتی هەریەکە لە حەمید شەتەری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی و عەبدولوەهاب ساعدی سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆر و قەیس محەمیداوی جێگری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “شاندەکە لە لایەن شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنییەوە پێشوازیان لێکرا”.

ئاشکراشیکرد، “ئامانج لە سەردانەکە لێکۆڵینەوەیە لە هێرشەکەی دوێنێی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەکە، بڕیارە کەمێکی دیکە بچنە شوێنی رووداوەکە”.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە دەستبەرداری سیان لە یاریزانە گەورەکانی دەبێت

بابەتی دواتر

گالتیێر: ناتوانم هەڕەشە لە یاریزانانی پاریس بکەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share