عێراق هەشتەم وڵاتە لە بەکاربردنی غازدا

بەپێی ئامارەکانی ئاژانسی وزە، عێراق لە پلەی هەشتەمی لیستی ئەو وڵاتە عەرەبیانەی ساڵی ڕابردوودا بووە کە زۆرترین غازی سروشتی بەکاردەهێنن، گەشەی ساڵانەی 2.1 ملیار مەتر سێجای تۆمارکردووە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەکردووە، “سعودیە پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە وەک گەورەترین بەکارهێنەری غاز لە وڵاتانی عەرەبیدا بە 120.4 ملیار مەتر سێجا، دواتر ئیمارات بە 69.8 ملیار مەتر سێجا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە، دواتر میسر بە 60.7 ملیار مەتر سێجا، جەزائیر بە 60.7 ملیار مەتر سێجا 44.3 ملیار مەتر سێجا، پاشان قەتەر خاوەنی 36.7 ملیار مەتر سێجایە، دواتر عومان بە 28.5 ملیار مەتر سێجا پلەی شەشەمی گرتووە، دوای ئەویش کوێت بە 21.8 ملیار مەتر سێجا پلەی حەوتەمی بەدەستهێناوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەکارهێنانی غازی سروشتی عێراق لە ماوەی ساڵی رابردوودا بۆ 18.9 ملیار مەتر سێجا بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2021دا 16.8 ملیار مەتر سێجا بووە”.

عێراق بەدەست کەمی بەرهەمهێنانی ئەو سووتەمەنی بەردینییانە دەناڵێنێت، بۆ ئەوەی لە ئاستی ناوخۆییدا خواست لەسەری پڕبکاتەوە کە بە بەردەوامی لە زیادبووندایە، ئەوەش وای لێدەکات پشت بە هاوردەکردنی ببەستێت.

عێراق لە پلەی دەیەمی وڵاتانی عەرەبیدایە لە ئاستی بەرهەمهێنانی غازی سروشتیدا، کە لە ساڵی رابردوودا بەرزبووەوە بۆ 9.4 ملیار مەتر سێجا، لە کاتێکدا لە ساڵی 2021دا 9.1 ملیار مەتر سێجا بوو.

 

بابەتی پێشتر

چی لەبارەی نیشتمانی هەنگوینی ئەفریقاوە دەزانیت؟

بابەتی دواتر

سلێمانی هاوینێكی بێ گرفتی لەڕووی دابینكردنی ئاوی خواردنەوەوە بەڕێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندییەکانی عێراق: کەمکردنەوەی کرێی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت جێبەجێی بکەن

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق داویەتی هەرێمی…
Total
0
Share