عێراق.. وڵاتانی ئەوروپا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەكانیان دەكەن

سەعەد لامی، سەركردە لە هاوپەیمانیی نەسڕ دەڵێت، باڵیۆزانی وڵاتانی ئەوروپا لە بەغداد بە مستەفا كازمی-ـیان ڕاگەیاندووە ئەگەر ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی دابخات، ئەوا ئەوانیش هەمان هەنگاودەنێن.

لامی بە میدیای حكومەتی ڕاگەیاندووە، “بابەتی عێراق خەریكە لە قەیرانی ناوخۆییەوە دەبێتە قەیرانێكی نێونەتەوەیی و ئەگەر ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی دابخات، ئەوا وڵاتانی تریش بەدوایدا نێردە دیپلۆماتییەكانیان دادەخەن.”
ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانیی نەسڕ ئاشكرایكردووە، “مستەفا كازمی سەرۆكوەزیران پەیامێكی ڕوونی لەلایەن باڵیۆزانی وڵاتانی ئەوروپاوە پێدراوە بەوەی گەر ئەمریكا باڵیۆزخانەكەی لە بەغداد دابخات، ئەوانیش باڵیۆزخانەكانیان دادەخەن.”
بە گوتەی سەعەد لامی، عێراق لە قەیرانێكی ئابووریدایە، ئەگەر هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەكان بەردەوام ببێت، “ئەوا ڕوبەڕووی سزای ئابووری دەبێتەوە و بەوەش هێندەی تر قەیرانە ئابوورییەكەی قورس دەبێت.”
سەرباری هۆشداریدانەكان لە لێكەوتە نەرێنییەكانی مووشەكبارانكردنی نێردە دیپلۆماتییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی تشرینی یەكەم، چەند مووشەكێك ئاراستەی بنكەیەكی سەربازی لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد كران.
دوێنێش یەكشەممە 4ی تشرینی یەكەم، ئوسامە نوجێفی بەرەی ڕزگاركردن و گەشەپێدان پێشوازی لە جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق كرد و ڕایگەیاند، “ئەو پەرەسەندنانەی دوای هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەكان و كاروانە سەربازییەكان هاتوونەتە ئاراوە، دەرئەنجامەكانی ئەو ڕووداوانەش لەوانە نیازی ئەمریكا بۆ كشاندنەوەی باڵیۆزخانەكەی لە عێراق، پەرەسەندنێكی مەترسیدارە و عێراق دەخاتە بەردەم مەترسیی گۆشەگیریی نێودەوڵەتی و دەبێتە كۆژانێكی نوێ بۆ گەلی عێراق.”

 

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ دابەشکردنی کارەبا دەدرێتە کەرتی تایبەت

بابەتی دواتر

باندێکی 7 کەسی لە هەولێر زێڕی ساختەیان لە بازاڕەکاندا ساغکردووەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق پێوانەیەكی تری لە گەندەڵیدا تۆماركرد

عێراق لە پلەی 157ـەمینی وڵاتاندایە لەڕووی بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە، وەك ڕێكخراوی پەیجووریی نێودەوڵەتی ئاشكرایكردووە. ڕێكخراوی پەیجووریی نێودەوڵەتی “شەفافییەت”، ئاماری…
Total
0
Share