چی لەبارەی نیشتمانی هەنگوینی ئەفریقاوە دەزانیت؟

ئەسیوپیا نزیکەی چارەکێکی بەرهەمی هەنگوینی کیشوەری ئەفریقا بەرهەم دەهێنێت و نیشتمانی هەنگوینە لە ناوچەکەی خۆیدا، بەڵام قازانجەکانی ئەم بازرگانییە بەهۆی نەبوونی بازاڕێکی ناوخۆ و هەلی کارەوە هێشتا نەبووەتە هۆکارێک بۆ باشترکردنی ژیانیان.

یەکێک لە هەنگوین فرۆشانی وڵاتەكە دەڵێت، هەنگوین جۆری باش و جۆراوجۆری هەیە و بژاردەی زۆر هەیە بۆ ئەو کەسانەی ئارەزووی کڕینی ئەو بەرهەمە دەکەن.

دەشڵێت، هەنگوین بۆ چەندین هۆکار بەکاردەهێندرێت، بەڵام زۆربەی بەمەبەستی چارەسەرە بەکاریدەهێنن و نرخیان لە نێوان 8 بۆ 12 دۆلاردایە بۆ هەر کیلۆیەک.

گوندەكان بڕێکی زۆر لە هەنگوین و بەرهەمەکانی بەرهەم دەهێنن، بەڵام هێشتا چانسی بە بازاڕکردنی بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمەکانی دیکە کەمن و هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بە نیشتمانیکردنی ئەو بەرهەمە و دۆزینەوەی بازاڕێکی گەورە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: لە سلێمانی و هەولێر کۆلێرا هەیە و ئەگەری هەیە لە ناوچەکانی دیکەش بڵاوببێتەوە

بابەتی دواتر

عێراق هەشتەم وڵاتە لە بەکاربردنی غازدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share