بەغداد پەیامێكی نوێ بۆ هەرێم دەنێرێت

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ژێر سەقفی دەستووردا رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا كراوە و دەشڵێت، “حكومەتی عێراق دەستپێشخەری لێكتێگەیشتنی سەبارەت بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان بەغداد و هەرێم كردووە”.

فادی شەمەری راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێكس (تویتەری پێشوو) راگەیاندووە، ” لەژێر سەقفی دەستووردا رێككەوتن و لێكتێگەیشتنەكان بەڕێوەدەبرێن و هیچ شتێك لە سەرووی دەستوورەوە نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، حكومەتی عێراق دۆسیەی ئاڵۆزی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بە میرات بۆ ماوەتەوە و ئامادەیە بۆ رێككەوتن بە مەرجێك حكومەتی هەرێم پابەندبێت بە دەستوورەوە”.

بابەتی پێشتر

لەبارەی ئاوی خواردنەوەوە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share