ژمارەیەک پەرلەمانتار: حکومەت لە ماوەیەکی دیاریکراودا مووچەی تەواوی مووچەخۆران بدات

ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کە 21 پەرلەمانتارن داوا لە حەکومەتی هەرێم دەکەن بەزوویی مووچەی مووچەخۆران دابەشبکات و ڕایانگەیاندووە، “چیتر نەوت و سیاسەتی نەوتیی هەرێم و ناکۆکی لەگەڵ بەغداد نەبنە هۆی نەهامەتی و دروستکردنی قەیران بۆ خەڵک”.

لە ڕاگەیەندراوی ئەو پەرلەمانتارانەدا هاتووە، ” چەند جارێك لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان-ەوە داواكراوە داننیشتنی پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم بكرێت، بەڵام  بەهۆكاری جیا جیا ئەنجامنەدراون، یان ئەنجامیان نەبوە، بۆیە داوادەكەین لە چەند رۆژی داهاتودا شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بێتە پەرلەمان و داهاتەكانی كوردستان و كێشەكانی بەردەم كۆكردنەوەی داهاتەكان و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ پەرلەمانتاران”.

داواشدەکە، حکومەت پەلەبکات لەناردنی ساند بۆ بەغداد بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەکان، ڕاشیانگەیاندووە، لەهەر دانیشتنێکی داهاتوودا ئەولەویەت بۆ مووچە و ژیانی خەڵک نەبێت فشار دروستدەکەن.

داواکاری 21 پەرلەمانتارەکەی هەرێمی کوردستان

1- حكومەتی هەرێم پەلەبكات لە ناردنی شاندێكی باڵا بۆ بەغداد بۆ یەكلاكردنەوەی پرسە هەڵپەسێردراوەكانی هەرێم لەگەڵ بەغداد، بەتایبەتی دوای ئەو دۆخەی بەهۆی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵییەوە دروستبووە و هەرێم ڕووبەڕووی قۆناغێكی دیكەی قەیرانی ئابوریی و سیاسی بووەتەوە.

2- چیتر خەڵكی كوردستان باجی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و ناشەفافییەتی داهات و كێشەی نەگەڕاندنەوەی داهاتەكان بۆ خەزێنەی گشتیی نەدەن و حكومەتی هەرێم پەلەبكات لە دابەشكردنی مووچە و لەماوەیەكی دیاریكراودا تەواوی مووچەی مووچەخۆران بدات.

3- چەند جارێك لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان-ەوە داواكراوە داننیشتنی پەرلەمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی هەرێم بكرێت، بەڵام  بەهۆكاری جیا جیا ئەنجامنەدراون، یان ئەنجامیان نەبووە، بۆیە داوادەكەین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بێتە پەرلەمان و داهاتەكانی كوردستان و كێشەكانی بەردەم كۆكردنەوەی داهاتەكان و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بۆ پەرلەمانتاران و خەڵكی كوردستان ڕوونبكەنەوە و چیتر نەوت و سیاسەتی نەوتیی هەرێم و ناكۆكییەكان لەگەڵ بەغداد، نەبنە هۆی نەهامەتی و دروستكردنی قەیران بۆ خەڵكی كوردستان، بەپێچەوانەوە لە هەر دانیشتنێكی داهاتوی پەرلەمان دا، فشار دروستدەكەین ئەگەر ئەولەویەتی بەرنامەی كارەكەی مووچە و ژیان و گوزەرانی خەڵكی كوردستان نەبێت.

ئەو پەرلەمانتارانەی واژوویان لەسەر داواکارییەکان کردووە:

1- مەم بورهان قانع.

2- عەلی حەمەساڵح.

3- لوقمان وەردی.

4- ئەبوبەكر هەڵەدنی.

5- شیرین یونس.

6- یاسین خدر تەها.

7- دیاری ئەنوەر.

8- دابان محەمەد.

9- سەركۆ ئازاد گەڵاڵی.

10- شیرین ئەمین.

11- ئاشنا عەبدوڵلا.

12- جەلال محەمەد ئەمین.

13- شەمۆل ئاشتی سابیر.

14- سیروان بابان.

15- گۆران عومەر عەلی.

16- روپاك ئەحمەد.

17- شنۆ ئەشقی سورچی.

18- مەلا ناصر.

19- بەدریە ئیسماعیل.

20- هاوڕێ‌ مەلاستار.

21- هێرش فەقێ‌ حەسەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی بڕیارێكی نوێی لەبارەی گرێبەستی ئەلیكترۆنییەوە دەركرد

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هیچ كۆمپانیایەك بۆی نییە گرێبەستی ئەلیكترۆنی لەدەرەوەی كۆمپانیاكان بۆ هاوڵاتییان ئەنجامبدەن. موقەدەمی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

یەكێتی و گۆڕان پرسی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان تاوتوێدەكەن

شاندێكی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەمیانی سەردانیكردنیان بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان  تاوتوێی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنیان كرد. بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش،…
Total
0
Share