بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە شەش کیلۆ ماددەی هۆشبەر و دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی بازرگانیکردن پێوەی راگەیاند.
بەڕێوەبەایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان بڵاویکردەوە، “دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لە شاری هەولێر، ئەمڕۆ توانرا بڕی شەش کیلۆ و 700 گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ و حەشیش و ماریجوانا و تلیاک لەگەڵ هەزار شیت ترامادۆڵ و 10 شیت میتادۆن دەستی بەسەردا بگیرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لەم چالاکیەدا توانرا سێ کەس دەستگیربکرین کە بەکاری بازرگانی بەم ماددانەوە گڵاون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەعەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”.