پۆلیسی كەركوك دڵنیایی دەدات

بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێت، هەر لایەنێك داوای خۆپیشاندان دەكات بە یاسا رێكخراوە و دەبێت شوێنیان بۆ دەستنیشان بكرێت و هێزە ئەمنییەكانیش ئەركی پاراستنیان لە ئەستۆ دەگرن، بەڵام ئەوەی هەیە لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هەوڵ بۆ خۆپیشاندان و تێكدانی دۆخی ئەمنیی شارەكە دەدرێت.

لیوا كاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی یاسا خۆپیشاندان رێكخراوە و دەبێت مۆڵەتیان هەبێت و شوێنیان بۆ دیاریدەكرێت و ئەركی پاراستنیشیان لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكانە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە ئێستادا لە رێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بانگەشە بۆ خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەك و هەوڵ بۆ تێكدانی دۆخی ئەمنیی شاری كەركوك دەكرێت كە بەهۆیەوە بەشێك لە كاسبكارانی شارەكەش زەرەرمەندبوون.

ئاشكراشیكرد، دۆخی ئەمنیی شاری كەركوك ئاسایی بێتەوە بە دڵنیاییەوە لە ماوەی 48 كاتژمێردا تەواوی ئەو هێزەی لەناو شاری كەركوك بڵاویان پێكراوە دەچنەوە شوێنەكانی خۆیان و ئێستاش كە بڵاوە بە هێزی ئەمنی كراوە بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی گەشتوگوزار: هەرێمی کوردستان لە شەوێکدا توانای لە خۆگرتنی 100 هەزار گەشتیاری هەیە

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، رایدەگەیەنێت، “هەرێمی کوردستان لە شەوێکدا توانای لە خۆگرتنی 100 هەزار گەشتیاری هەیە”. ئیبراهیم عەبدولمەجید،…
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی شایستەی دارایی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی وانەبێژ

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا چەکی شایستەی دارایی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی حوزەیران ئامادەدەکرێت. کاروخ عەبدوڵا،…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: زۆربەی كێشە تەكنیکییەکانی دانەغاز چارەسەركراون

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایدەگەیەنێت، بەشی زۆری کێشە تەکنیکیەکانی دانەغاز چارەسەرکراون. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،…
Total
0
Share