لە سلێمانی دەستبەسەر تۆنێک باڵی بەسەرچوودا گیرا

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە،  دەستیان بەسەر بڕی زیاتر لە تۆنێک باڵی بەستووی مریشکدا گرتووە کە ماوەی بەکارهێنانی بەسەرچووە و خاوەنەکەی بەرواری بەسەرچونەکەی لێکردووەتەوە، بە نیازبووە لە بازاڕەکاندا ساغیبکاتەوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “دەستمان بەسەر بڕی زیاتر لە تۆنێک باڵی بەستووی مریشکدا گرتووە کە ماوەی بەکارهێنانی بەسەرچووە و خاوەنەکەی بەرواری بەسەرچونەکەی لێکردووەتەوە، بەنیازبووە لە بازاڕەکاندا ساغیبکاتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە بەرەبەیانییەوە لیژنەکە لەو شوێنەن و لەسەر فەرمانی قائیمقامی سلێمانی کۆگاکە دادەخرێت و رێکارە یاساییەکان لەگەڵ خاوەنەکەی دەگرنە بەر”.

داوایشیکرد، “لە کاتی کڕین و بەکارهێنانی هەر خۆراک یان شمەکێکدا دڵنیاببنەوە لە کاتی بەرهەمهێنان و بەسەرچوونی، لەهەر شوێنێک تێبینی یان گومانیان لەهەر شتێک هەبوو پەیوەندیمان پێوە بکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك کەسێک ده‌ستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی هاوڵاتییەک رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو…
Total
0
Share