بڕیارە رۆژی شەممە 9ی ئەیلول ماڵی نوێی بەساڵاچووان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی لە شارۆچكەی سیتەک بکرێتەوە.
بێستون جەبار، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی بەوەکالەت رایگەیاند، ماڵی بەساڵاچووان یه‌كێكە له دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌ركی گرتنەخۆی بەساڵاچووان و پەککەوتەی له ئه‌ستۆیه و توانای هه‌یه 150 بەساڵاچوو وەربگرێت و خزمەتی پێویستیان بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی كه‌می ستاف و دووریی رێگەی ستافەکان لە ماڵە نوێکەوە چەند کێشەیەکیان رووبەڕوو دەبێتەوە، بەڵام كارده‌كه‌ن بۆ زیادكردنی ستاف و دابینکردنی هۆکاری گواستنەوە تا توانای ماڵەکە لە رووی کوالێتی و خزمەتکردنەوە بەرزبکەنەوە.
ماڵی نوێی بەساڵاچووان ده‌كه‌وێته شارۆچكەی سیتەک و بڕیاروایه كاتژمێر 11ی رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو 9ی ئەیلول لە مەراسیمێکدا بە فەرمی بەڕووی سوودمەندانیدا بکرێتەوە.