قائیمقامیەتی سلێمانی: رێگا بە منداڵ و خێزانی دەرۆزەكەر نادرێت لە ئۆتێلەكاندا بمێننەوە

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە رێگای لیژنەی پاراستنی منداڵەوە رێگا بەهیچ ئۆتێلێك نادات كە داڵدەی منداڵی ئیشكەر و دەرۆزەكەر و خێزانەكانیان بدات.

بەپێی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە مەبەستی چاودێری و پاراستنی ئەو منداڵانەی كار و دەرۆزەیان پێدەكریت و بەكاردەهێنرین لەلایەن خێزانەكانیان شەوی رابردوو، لیژنەی چاودێریكردن و پاراستنی منداڵی ئیشكەر و دەرۆزەكەر بە هاوكار لەگەڵ پشكنەری كار لە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی سەردانی 5 ئۆتێلیان كرد بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە نەبوونی منداڵی ئیشكەر و دەرۆزەكەر لەشوێنەكانیاندا و هۆشیاركردنەوەی زیاتری خاوەنكارەكان و ئاگاداركردنەوەیان لە بوونی هەرسەرپێچیەك كە رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایان بكات.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ئەنجامی بەدواداچوونەكان 3 ئۆتێل پسووڵەی ئاگاداركردنەوەیان بۆ كرا، چونكە رێگایان دابوو خێزانی پەنابەر لە ئۆتێل بمێننەوە و منداڵەكانیان بەكاربهێنن بۆ دەرۆزەكردن كاركردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن: رۆژی 7ی مانگ دوامی ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکان دەستپێدەکات

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی پێنجوێن مامۆستایان و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە کە دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایتیی پەروەردەی پێنجوێن ئاماژە…
Total
0
Share