“بایدە”.. لەماوەی سێ ڕۆژدا یەك ملیۆن بینینی تێپەڕاند

گۆرانییە نوێیەكەی نەڤید زەردی بەناوی “بایدە”، لەماوەی سێ ڕۆژدا لە یوتیوب توانی یەك ملیۆن بینین تێپەڕێنێت.

لە 23ی كانونی یەكەم نەڤید زەردی گۆرانییەكی نوێی بەناوی “بایدە” بڵاوكردەوە، كە گۆرانییەكە تاڕادەیەك بووە جێی سەرنجی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

پاش سێ ڕۆژ لە بڵاوكردنەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 26ی كانونی یەكەم، گۆرانی “بایدە” یەك ملیۆن بینینی تێپەڕاند و لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵەدا ژمارەی بینینەكانی لە یوتیوب یەك ملیۆن و 100 بینینە.

ئەوەی جێی سەرنجی بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە، بەكارهێنانی هەندێك دەستەواژەیە لە گۆرانییەكەدا لەگەڵ شێوازی كلیپەكە.

بەرلە بڵاوبوونەوەی كلیپە نوێیەكەی، نەڤید لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك لە ڤیدیۆیەكدا لەبارەی ئەو گۆرانییەوە وتی، “بایدە بۆ من زۆر تایبەتە و هیوادارم بۆ ئێوەش وا بێت”.

بابەتی پێشتر

جوانترین گۆڵەکانی ڕۆناڵدۆی دیاردە بە درێسی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكوەزیرانی پێشووی ژاپۆن داوای لێبوردن لە گەلەكەی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share