مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی کتێبێکی تایبەت بە شوێنەوار و کەلتوور بە زمانی ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە

لەلایەن مامۆستایەکی زانکۆی سلێمانی کتێبێکی تایبەت بە شوێنەوار و کەلتوور بە زمانی ئینگلیزی لە وڵاتی ئەڵمانیا چاپ و بڵاوكرایەوە.

پ.ی.د. دڵشاد عەزیز مارف، مامۆستا لە بەشی شوێنەواری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی کتێبی (Cultural Interaction between Assyria and the Zagros ) لە وڵاتی ئەڵمانیا بە زمانی ئینگلیزی، لە دەزگای (Ugarit-Verlag) کە یەکێکە لە بەناوبانگترین دەزگای چاپ و پەخشی ئەکادیمی تایبەت بە شوێنەوار و زمانە دێرینەکانی خۆرهەڵاتی دێرین، لە دوو توێی 600 لاپەڕەدا چاپ و بڵاوكردەوە.

کتێبەکە دابەشکراوە بەسەر چوار بەشی سەرەکی و كەلتووری مادی و نامادی و هۆکارەکانی کارلێکی کەلتووری و پەیوەندیی شارستانی چیانشیان و دەشتنیشنان، هۆکارەکانی جەنگ و پێکدادانی بەردەوامی ئەم دوو کەلتوورەش خراونەتە بەرباس و لێکۆڵینەوە.

رێبازی توێژینەوە و کارکردن لەم بەرهەمەدا پێکهاتووە لە رێبازێکی تێکهەڵکێش لە پشتبەستن بە بەڵگە شوێنەوارییەکان، دەقە مێخییەکان و دەقە دێرینەکانی دیكە، دیمەنە هونەرییەکان، تۆمارە مێژووییەکان و مێژووی زارەکی و کاری مەیدانی و گەڕان و بەراوردکاری، خوێندنەوە بۆ سروشت و کاریگەرییەکانی، کردە سیاسی و سەربازییەکان، کۆمەڵگە و کۆمەڵناسی ئەو کۆمەڵگە دێرینانە، بەراوردیان بە ژیانی لادێ و شارەکانی چەند دەیە و سەدەیەک لەمەوبەر، وەك ئەوەی زانكۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە.

دەشڵێت، ئەم رێبازە تێکهەڵکێشە، یەکەمجارە بەو وردییە کاری لەسەر دەکرێت.

بابەتی پێشتر

كۆمپانیایەكی دیكەی نەوت كاركردن لە هەرێم رادەگرێت

بابەتی دواتر

هونەرمەندێكی میللی لەلایەن كادرێكی پارتییەوە پەلامار دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share