فیلمێكی سینەمایی بە هاوكاریی ئەڵمانیا بەرهەمدەهێنرێت

فیلمی سینەمایی ئەزموون یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە سەرجەم سینەماكانی هەرێمی كوردستان نیشاندەدرێت.

فوئاد جەلال، بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەستی فیلم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، فیلمی سینەمایی “ئەزموون” 35%ی بودجەكەی لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە دابینكراوە و 65%ی بودجەی فیلمەكە لەلایەن كۆمپانیایەكی ئەڵمانییەوە بووە.

ئاماژەی بەوە كرد، ماوەی شەش مانگ ئامادەكاری بۆ فیلمەكە كراوە و ئەكتەری زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان تیایدا بەشداربوون.

ئاشكرایكرد، فیلمەكە 30ی ئەم مانگە لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی نیشاندەدرێت و لە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا لە سینەماكانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركوك) نیشاندەدرێت.

بەڕێوەبەری كۆمپانیای مەستی فیلم وتی، “سپۆنسەری میدیاییمان بە هیچ دەزگایەكی ڕاگەیاندن نەداوە و سەرجەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن دەتوانن ڕوماڵی فیلمەكە لەو ڕۆژانەدا بكەن”.

بابەتی پێشتر

بەریتانیا سزاكانی سەر ڕوسیا زیاددەكات

بابەتی دواتر

لە سێ یەكەوە بۆ نیوە+یەك.. چێوەی هەماهەنگی زیادبوونی ژمارەی پەرلەمانتارانی ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share