ئەکتەرێکی هۆڵیوود لەکاتی وێنەگرتنی فیلمێک بە هەڵە کەسێکی کوشت

ئاڵک باڵدون، هونەرمەند و ئەکتەری فیلمەکانی هۆڵیوود لەکاتی وێنەگرتنی فیلمێک فیشەکی لەدەست دەرچوو، لە ئەنجامدا وێنەگرێکی ژنی کوشت و دەرهێنەری فیلمەکەشی بریندارکرد.

پۆلیسی ویلایەتی “نیو مەکسیکۆ” ڕایگەیاندووە، لەکاتی وێنەگرتنی فیلمێکدا فیشەک لە دەستی ئەکتەرێک دەرچووە و ژنێک کوژراوە و پیاوێکیش بریندار بووە.

بەهۆی ڕووداوەکەوە وێنەگرتنی فیلمەکە وەستاوە و ژنە وێنەگرەکە بە کۆپتەر ڕەوانەی نەخۆشخانەکراوە، بەڵام گیانیلەدەستداوە، دەرهێنەری فیلمەکەش لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.

بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئاڵک باڵدون بە ئاژانسە میدییاییەکانی ڕاگەیاندووە، “لەکاتی وێنەگرتنی فیلمێک فیشەک لەدەستی بالدوین دەرچووە، لە ڕاستیدا دەبوو تفەنگەکە خاڵی بێت، بەڵام هەڵەیەک ڕوویداوە لەوەی تفەنگەکە بە پڕی ماوەتەوە”.

ئەو ستافە سەرقاڵی وێنەگرتنی فیلمێک بوون کە باسی ژیانی خەڵکی ئەو ناوچەیەی “نیو مەکسیکۆ” دەکات لە سەدەی 19دا.

ئەو ژنەی گیانیلەدەستداوە ناوی “هالینا هاچینز” بووە و تەمەنی 42 ساڵ بووە، هاوکات سەرپەرشتیاری تیمی وێنەگرانی فیلمەکەش بووە.

ئالیک بالدوین، دوای ڕووداوەکە

بابەتی پێشتر

یانزە ساڵ زیندانی لەسەر وەرگێرانی کتێبێک لەبارەی کوردەوە

بابەتی دواتر

کاتی مامەڵەی هاوڵاتییان بۆ پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە، هەر بەرمیلێک 20 سەنت لە بەهاکەی چووە سەرەوە. ئەمڕۆ…
Total
0
Share