سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی شەقامی تونێلی پێشڕەو – سیتەك نۆژەندەكاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەشی ئامێرەكان و تیمەكانی بەشدارن لە هەڵمەتی نۆژەنكردنەوە و فروانكردن و چاكسازی لە شەقامی (سیتەك) لەبەردەم تونێلی پێشڕەوەوە بەرەو شەقامی سیتەك لەبەرئەوەی رێگای سەرەكیی شوێنێكی گەشتیارییە وە زۆربەی هاوڵاتییان بەكاریدەهێنن.
هەر لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستكرا بەقشگكردنی شەقامەكە.