پلاسخات داوای قوربانی لە سیاسییەكان دەكات

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە پەیامێكدا بە بۆنەی جەژنی قوربان دەڵێت، هیوادارم چینی سیاسی قوربانیی پێویست بدەن بۆ كۆمەڵگا و وڵاتەكەیان.

جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق له‌ په‌یامێكدا به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ ڕایگه‌یاند، لە ڕووی نەریتەوە، قوربان جەژنی لێبوردن و چاکەکردن و نیشاندانی سۆز و ئاهەنگگێڕانە، ئەم چەمکانەش لەمساڵدا لە هەموو کاتێک زیاتر گرنگترن بەتایبەتی کە وڵات بەدەست ناکۆکیی سیاسیی توند و خۆڵبارینی ناوەناوە و شەپۆلی تازەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرژیی جیهانییەوە دەناڵێنێت کە کاریان کردوەتە سەر ژیانی ڕۆژانەی عێراقییەکان.

پلاسخارت وتیشی، جەژنی قوربان هەلی ئەوە دەڕەخسێنێت کە خەڵک بەیەکەوە کۆببنەوە و دڵیان بۆ یەکتر بکەنەوە هەوڵیش بدەن جیاوازییەکانیان وەلانێن.

دەربارەی سیاسییەكانیش نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە پەیامەكەیدا ڕایگەیاند، “هیوادارم کە چینی سیاسیش قوربانیی پێویست بدەن لەپێناو بەرژەوەندی كۆمەڵگا و وڵاتەكەیان، بۆ ئەوەی هەموو عێراقییەكان بە یەکگرتووییەوە بەرەو ئایندەیەکی درەوشاوە بچن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کارەبای سلێمانی: ئەگەر مەترسی نەمێنێت دوای 24 کاتژمێری دیکە پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر مەترسی لەسەر کێڵگەی کۆرمۆر نەمێنێت، پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە. سیروان محەمەد، وتەبێژی…
زیاتر ببینە

کاروان میراودەلی: لەریگای 200 کارمەندەوە چاودێری دۆزینەوەی تەرمی مامۆستا ئاڤێستا دەکەین

بەڕێوەبەریی بەرگریی شارستانیی سۆران لە نوێترین زانیارییدا راگەیاند، “چەندین تیمی خۆبەخش شانبەشانی بەرگریی شارستانی بەدوای تەرمی مامۆستا ئاڤێستادا…
Total
0
Share