کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەینێ پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت بە گشتى، پلەکانی گەرما  کەمێک بەرز  دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ”.

باسیلەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزم  دەبێتەوە بە(2-4) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ”.

ئاشکراشیکرد، “بەرزترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراو لە هەولێر39 پلەى سیلیزى، سلێمانی 38 پلەى سیلیزى، دهۆک 38 پلەى سیلیزى، کەرکوک 41 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 40 پلەى سیلیزى، زاخۆ40 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران27 پلەى سیلیزى، سۆران 38 پلەى سیلیزى و گەرمیان 44 پلەى سیلیزى دەبن”.

 

بابەتی پێشتر

نەوت بەرزترین ئاستی 10 مانگی رابردووی تۆمارکرد

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵای هەرێم هۆشداری دەداتە خوێندکاران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share