دوو کەس بە تۆمەتى فرۆشتنى ئەندامی جەستە دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە فرۆشتنی ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤ.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كە دوو تۆمەتبار بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە دەكەن و كڕین و فرۆشتن بە گورچیلەی مرۆڤەوە دەكەن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرا و بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی ئازادی دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “هەردوو دەستگیرکراوەکە بە ناوەکانی س،ب،ع لەدایكبووی 1986 دانیشتووی شاری هەولێر، ز،خ،ت لەدایكبووی 1988 دانیشتووی شاری بەغدا، گورچیلەیەکیان بە 23 ملیۆن دینار فرۆشتووە”.

ئاشکراشیکرد، “هەردوو تۆمەتبار لە ئێستادا راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئۆتۆمبێلێک بە ژمارەی ساختەوە دەستی بەسەرداگیرا و شەش ملیۆن دینار سزای لەسەربووە

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی شۆفێرێک بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هەڵواسیبوو و بەدەر لەکاری نایاسایی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوت کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دەربارەی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی…
Total
0
Share