خوێندنی باڵای هەرێم هۆشداری دەداتە خوێندکاران

وەزارەتی خوێندنی باڵا

لە ئاگادارییەکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم هۆشداری دەداتە خوێندکارانی دەرچووی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کە روو لەو سەنتەرانە نەکەن کە فەرمی نین بۆ پڕکردنەوەی زانکۆ لاین.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو کە وەزارەتەکەیان بەرپرس نابێت لە هەر هەڵەیەك لەكاتی پڕكردنەوەی فۆڕمی خوێندکاران لەلایەن ئەو شوێنانەوە کە بۆ دەستكەوتنی بڕێك پارە فۆرم بۆ دەرچووان پڕدەكەنەوە.

لە کۆتایشدا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژە بەوە دەکات کە خوێندکاران دەتوانن سەردانی مەڵبەندەكانی راوێژكاریی زانكۆكانی كوردستان بكەن بۆ وەرگرتنی روونكردنەوەی پێویست لەسەر چۆنێتیی پڕكردنەوەی فۆرمی وەرگرتن به ‌سیستمە جیاوازەكانیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کشتوکاڵ ڕێنمایی لەبارەی خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون بڵاوكردەوە

دوای وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵیش مەترسیی لەبارەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون خستەڕوو، بەتایبەت بەهۆی نزیکبوونەوە لە جەژنی…
Total
0
Share