دیلان غەفور: جگەلە یەكێتی هیچ لایەنێك كاری بۆ هێوركردنەوەی دۆخی کەرکوک نەكرد

پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، چەند لایەنێك دەیانەوێت هەڵبژاردن لە كەركوك نەكرێت و دەشڵێت، “لە كاتی ئاڵۆزییەكانی كەركوكدا جگەلە یەكێتی هیچ لایەنێك كاری بۆ هێوركردنەوەی دۆخی شارەكە نەكرد”.

دیلان غەفور پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرجەم داواكارییەكانی خەڵكی كەركوكمان گەیاندە سەرۆك وەزیران و بڕیاریدا كاری جددییان لەسەر بكات كە بەشێكی زۆری داواكاریی هاوڵاتییانی كەركوك جێبەجێكران و گرنگترینیان ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك و راگرتنی پشكنینی گەڕەكە كوردییەكان بوو.

دیلان غەفور، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كاتی ئاڵۆزییەكانی كەركوكدا جگەلە یەكێتی هیچ لایەنێك كاری بۆ هێوركردنەوەی دۆخی كەركوك نەكرد و چەند لایەنێك بە مەبەست دەیانەوێت هەڵبژاردن لە كەركوك نەكرێت لەكاتێكدا لە ساڵی 2005ەوە هەڵبژاردن لە كەركوك ئەنجامنەدراوە و كورد زۆرینەی پۆستەكانی بەو هۆیەوە لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

روونكردنەوە لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 دەدرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق بڕیارێكی نوێی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە ئیسرائیل بەرەو كوێ؟
عێراق پەیوەندیی ئابوریی لەگەڵ ئیسرائیل قەدەغەدەكات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەمی بۆ یاسای بە تاواندانانی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل كرد، بە پەیوەندیی ئابوریشەوە، هەر…
Total
0
Share