ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی چەند ڕاسپاردەیەک دەداتە حکومەتی هەرێم

ئەو وێنەیەی ئەمینستی بۆ ڕاپۆرتەکەی بەکاریهێناوە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمینستی) لە ڕاپۆرتێکدا چەند ڕاسپاردەیەک ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم و بەغداد دەکات سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاوارەکان و ئەو ئاوارانەی ئەگەری هەیە پەیوەندیان بە داعشەوە هەبێت.

ئەمینستی لە ڕاپۆرتێکدا کە ئەمڕۆ 24 ی تشرینی دووەم بڵاویکردوەتەوە حکومەتی هەرێم ڕادەسپێرێت بەوەی بێ بەڵگە ئاوارەکان دەستگیر نەکات و تاوانە گەورەکان لە دادگایەکی دادپەروەرانە یەکلایی بکرێتەوە.

لە بەشێکی دیکەی داواکانی ڕێکخراوەکە بۆ حکومەتی هەرێم هاتووە، ” با دەستگیرکردنەکان لەسەر یاسای رێگەپێدراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی بن و ئاوارەکان لە هۆکاری دەستگیرکردن و مافەکانیان ئاگاداربکەنەوە”.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کاتێک ئاوارەیەک دەستگیردەکرێت دەبێت هەماهەنگی لەگەڵ کەسوکاریدا بکرێت و کەسوکارەکەی بزانرێت لە چ شوێنێک دەستگیرکراوە.

ئەمینستی لەسەر ئاوارە منداڵەکان کەلەلایەن حکومەتی هەرێمەوە دەستگیر دەکرێن ڕایگەیاندووە، ” دەبێت دایک و باوکی ئاوارەکان ئامادەی دادگاییکردنی منداڵەکەیان بن و تەمەنی دەستگیرکراو لەبەرچاوبگرن و بەگوێرەی تەمەنی مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاسپاردەکانیدا بۆ حکومەتی بەغداد دەڵێت، “ڕێگە نەدرێت چەکدارەکان لە شەودا هێرشبکەنە سەر کەمپەکان وەک چۆن پێشتر ڕویداوە،هاوکات ناکرێت ئاوارەکان بە زۆرەملێ بگەڕێنرێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

لێپرسراوی کاره‌کانی ئیسکۆ: ده‌یه‌وێت ئه‌زمونێکی نوێ تاقیبکاته‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share