هۆكاری نەناردنی تەواوی مووچە و پشكی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ئاشكراكرا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا هۆكاری نەناردنی تەواوی مووچە و شایستەی دارایی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغدادەوە ئاشكرادەكات و دەڵێت، “عێراق بەدواداچوون لەبارەی چەند دۆسییەكی هەرێمی كوردستان دەكات لەوانە دۆسیەی نەوتە كە دەبوو رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەستبكرێت ئێستا رۆژانە 85 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغداد دەكرێت.

راشیگەیاند، گرفتێكی دیكە داهاتی نانەوتییەكانی هەرێمە كە ئاخۆ هەمووی رادەستی بەغداد دەكرێت یاخود 50%ی كۆی گشتیی داهاتەكانی هەرێم و جگەلەوەش عێراق بە 15 پارێزگا 600 ملیار دینار داهاتی نانەوتییەتی، بەڵام داهاتی نانەوتیی هەرێم 320 ملیار دینارە بۆیە ئەگەر یاسای بودجە جێبەجێبكرێت حكومەتی عێراق ئەو بڕە پارەیە لە پشكی هەرێم دەبڕێت كە ئەوەش هەڵەی گەورەبووە.

ئاشكراشیكرد، ئێستا عێراق 500 ملیار دیناری ناردووە بە قەرز تا ئەو كاتەی پاكتاوی دارایی نێوان هەرێم و بەغداد دەكرێت، جگەلەوەش نازانرێت ئەو 315 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم كە ماوەتەوە چەند داهاتی هەبووە و هیچ كەسێك ئامادە نییە قسە لەسەر ئەو بابەتە دەكات.

وتیشی، “بابەتێكی دیكە كە ناكۆكیی هەرێم و بەغدادی لەسەرە كرێی كۆمپانیا نەوتییەكانە كە عێراق ئامادە نییە نیوە زیاتری داهاتی نەوت بدات بە كۆمپانیا نەوتییەكان، چونكە هەرێم داوادەكات لە هەر بەرمیلێك نەوت 24 دۆلار بدرێتە كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان، بەڵام عێراق دەڵێت 6 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت خەرجدەكات”.

بابەتی پێشتر

فێستیڤاڵی ئاوازی گەلان لە سلێمانی ئەنجامدەدرێت

بابەتی دواتر

دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی بەشەخۆراكی هاوڵاتییانی هەرێمەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ده‌زگاى لوتكه‌: تەرمی 27 كۆچبەری بەلەمە نقوومبووەكەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ‏دۆزراونەتەوە

سه‌رۆكى ده‌زگاى لوتكه‌ بۆ كاروبارى په‌نابه‌ران ڕاگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا ناسنامه‌ى ‏قوربانییه‌كانى به‌له‌مه‌ نقوومبووه‌كه‌ى ئاوەكانی نێوان فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا…
Total
0
Share