بۆ کارئاسانیی هاوڵاتییان دوو بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا لە سلێمانی دەکرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بەمەبەستی کارئاسانی بۆ کاری هاوڵاتییان و راپەڕاندنی کارەکانیان دوو بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبا دەکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێەوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەمەبەستى ئاسانکاری و کەمکردنەوەى رۆتین و خێرا راپەڕاندنی کاروبارەکانی هاوڵاتییان بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی دەکرێت بە دوو بەڕێوەبەرایەتیی جیاواز، هەر بەڕێوەبەرایەتییەکیش کاروباری چەند گەڕەک و ناوچەیەکی شاری سلێمانی جێبەجێ دەکات کە بریتین لەبەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوا”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “لە ئێستادا هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەکە لەبینای دابەشکردنی کارەبای سلێمانیدان”

دوو بەڕێوەبەرایەتییەکە بەمشێوەیە دابەشکراون، بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای رۆژهەڵات سنووری هۆبەی صیانەکانی (پارکی ئازادی، ئەزمەڕ، سەیوان، مامەیارە، مەڵکەندی، عەربەت، قەرەداغ، ماوەت، چوارتا) لەخۆدەگرێت.

دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوا هۆبەی صیانەکانی (کوردسات، رزگاری، راپەڕین، شەهید، صناعی(پیشەسازى)، سەرچنار، بەکرەجۆ) لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: پێشنیارکراوە چیای گۆیژە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری

گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “چیای گۆیژە ناکرێت بە  پرۆژەی نیشتەجێبوون، بەڵکو پێشنیارکراوە بکرێت بە چەند زۆنێکی گەشتیاری”. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی: ئەو دوو کەسەی لە هەولێر تووشی تای خوێنبەربوون بوون گۆشتفرۆشن

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، دوو حاڵەتی پشتڕاستکراوەی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکراون کە هەردووکیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە. سەرکار…
Total
0
Share