ڕۆژنامەکانی فەرەنسا وەڵامی نێیماریان دایەوە و دەڵێن کامەیە دۆزەخ کە تۆ تیایدا ژیاوی؟
پاش ئەوەى نێیماری بەرازیلی وتی من و مێسی لە دۆزەخدا ژیاوین لەفەرەنسا هێندە ناخۆش بووە، بەشێک لە ڕاگەیاندنەکانی فەرەنسا کەوتونەتە وەڵامدانەوەى.؟
هەندێ لە ڕۆژنامەکان دەڵێن ژیانی نێیمار بەم جۆرە بووە، پێمان ناڵێت دۆزەخەکە کامە بووە:
- ساڵانە 35 ملیۆن یۆرۆی وەردەگرت بە بێ باج
- لە وەرزێکدا نیوەى یاریی دەکرد و نیوەى پێکانی هەبوو
- لە یەکێک لە هۆتێلە گرانبەهاکانی پاریس دەژیا لەگەڵ هاوڕێ بەرازیلییەکانیدا
- بەردەوام خەریکی یاریی پۆکەر و تویچ بووە و چەندین شەویش تا درەنگ لە یانە شەوانەکاندا ماوەتەوە