(ڤیدیۆ) هۆڵەندا دووەم بردنەوەی تۆمارکرد و گەیشتە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان

ئەمشەو، پێنجشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی یورۆی 2020، ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا و نەمسا ئەنجامدرا، یارییەکە بە بردنەوەی هۆڵەندا کۆتاییهات.

لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی بەهێزدا، هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یۆهان کرۆیف ئارینا دووەم یاری یورۆی 2020ی بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا ئەنجامدا، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی فرانک دی بۆیر کۆتاییهات.

گۆڵەکانی “نێزەرلاند” لە خولەکەکانی 11 و 67 لەلایەن مێمفس دیپای و دێنزێل دومفریسەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامی تۆمارکراوەکە، هۆڵەندا بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ بلیتی قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی یورۆی 2020ی بڕی، هەڵبژاردەی نەمساش بۆ یەکلاییکردنەوەی پێگەی دووەم لە گەڕی سێیەمدا کێبڕکێی هەڵبژاردەی ئۆکرانیا دەکات.

بابەتی پێشتر

ژنێک و دایکی پارەیان داوە بە کەسێک تا پیاوەکەی بکوژێت

بابەتی دواتر

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە ئێران دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share