كەلار.. پڕۆژەی شەقامێكی دووساید تەواوكرا

پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ئەندازیاران – رزگاری لە كەلار تەواو كرا‌ كە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگا‌ و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار لە چوارچێوەی پلانی شارەوانیدا جێبەجێكراوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بودجەی پڕۆژەی شەقامی دووسایدی ئەندازیاران رزگاری لەسەر پەرەپێدانی پارێزگا‌ و بە سەرپەرشتیی تیمەكانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی كەلار لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی جێبەجێكراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆژەكەش هەر چوار گەڕەكی ئەندازیاران، ئەنفال، گەرمیان و رزگاری بەیەكەوە دەبەستێتەوە و درێژایی شەقامەكە 1080 مەتر‌ و پانی‌ 30 مەترە، لەگەڵ شەقامەكە‌ چەند بڕگەیەكی وەك ئاوەڕۆ و باراناو و شۆستەی تێدا جێبەجێكراوە و قەرەباڵغیی ناو شاری كەلار كەمدەكاتەوە، سیمایەكی جوانیش بە شارەكە دەبەخشێت.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ: ساتی هەڵکوتانە سەر پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر

بابەتی دواتر

نێیمار لە کام دۆزەخ ژیاوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی: ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی بەردەستە

بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، چەند رۆژێکە ڤاکسینی پەتا وەرزییەکان گەیشتووەتە بنکە تەندروستییەکان و هاوڵاتییان دەتوانن خۆیان بکوتن.…
Total
0
Share