بە ڤیدیۆ: ساتی هەڵکوتانە سەر پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر

لە شاری هەولێر چەند کەسێک بە چەکەوە هەڵدەکوتنە سەر پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل و دەستڕێژی گوللە دەکەن.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە دەردەکەوێت، چەند کەسێک جە چەکەوە هەڵدەکەوتنە سەر پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر و دەستڕێژی گوللە دەکەن.

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لە رووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.

بەپێی زانیارییەکان، تەقەکەرەکان بە مەبەستی وەرگرتنی سەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەر پێشانگاکە و لەلایەن چەند بەرپرسێکەوە پشتیوانی دەکرێن و تا ئێستاش دەستگیرنەکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم سەرکەوتنە بەرهەمی هەوڵەکانی سەرجەم هەڤاڵان و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتییە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، ئەم سەرکەوتنەی یەکێتی، بەرهەمی هەوڵەکانى هەموو هەڤاڵان و جەماوەرە دڵسۆزەکەیەتی. قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی…
Total
0
Share