شەش خاڵی ناکۆک لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان رێگرن لەبەردەم یاسای نەوت و گاز

شارەزایانی بواری ئابوری ئەو ناکۆکییانەیان دەستنیشانکردووە کە لەنێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا هۆکارن بۆ پەسەندنەکردنی یاسای نەوت و گاز، لەکاتێکدا جەختدەکەنەوە لە پێویستیی تێپەڕاندنی.

بەپێ شارەزایان شەش خاڵی ناکۆک لەنێوان هەردوولا رێگرن، یەکەمیان ماددەی پێنجەمی رەشنووسی یاساکەیە کە پێکدێت لە دامەزراندنی ئەنجومەنێکی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت یان هەر کەسێک کە دەسەڵاتەکانی خۆی پێبدات، هەروەها بە ئەندامێتیی وەزیرانی نەوت، دارایی، پلاندانان و پارێزگاری بانکی ناوەندی، هەروەها وەزیری سامانە سروشتییەکان و پارێزگارەکانی سێ پارێزگای بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێم و سێ پسپۆڕی ئەو بوارە.

ناکۆکیی دووەم، بە وتەی شارەزایان، ماددەی هەشتەمە لە رەشنووسی یاساکەدا، کە تێیدا هاتووە، وەزارەتی نەوت بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان و کێڵگەکانی غاز لەناو عێراقدا بە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم و پارێزگا بەرهەمهێنەرەکان دەگرێتەدەست، جیاوازیی سێیەم لە ماددەی یازدەی رەشنووسی یاسای نەوتدایە کە بەپێی ئەو ماددەیە، ئەنجومەنی فیدراڵی ئەو لایەنەیە کە رەزامەندی لەسەر گرێبەستە نەوتییەکان دەدات، چوارەمیش لە مادەی شانزەدایە، کە بریتییە لەوەی، وەزارەت دەسەڵاتی باڵای بەرپرسیارە لە ئەرکەکانی بەڵێندەران.

ئەو پسپۆڕانە روونیانکردووەتەوە، جیاوازی پێنجەم لە ماددەی 24ی رەشنووسی یاساکەدایە، کە بریتییە لەوەی بۆرییە سەرەکییەکان خاوەندارێتیی دەکرێن لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، لەکاتێکدا جیاوازیی شەشەم و کۆتایی ئەوەیە کە هیچ بڕگەیەک نییە ئاماژە بە بەبازاڕکردنی نەوت و لایەنی بەرپرسیار بێت، بەڵام دادگای فیدراڵی و وەزارەتی نەوت بە نوێنەرایەتی سومۆ تاکە لایەنی بەرپرسیارن لە بە بازاڕکردنی هەموو نەوتی عێراقی، بەبێ گوێدانە شوێنی بەرهەمهێنانی.

بابەتی پێشتر

وەزیری دارایی هەرێم: پارەی مووچەمان نییە

بابەتی دواتر

نێیمار و پاریس بوو بە شەڕیان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە 15ی ئازار، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە نرخی…
زیاتر ببینە

شێوازی كڕینی بەنزین دەگۆڕدرێت

لە نوێترین بڕیاریدا، بانكی ناوەندیی عێراق، پارەدانی شۆفێران لە بەرامبەر كڕینی بەنزیندا دەگۆڕێت بۆ ئەلیكترۆنی. بانكی ناوەندیی عێراق…
Total
0
Share