پەیامێک لە نێچیرڤان بارزانییەوە لەبارەی هەمواری یاسای بودجە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەمواری یاسای بودجەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پیشوازیی لێدەکەین”.

نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری فەیسبوکی خۆی نووسیویەتی، پێشوازى له‌ ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى ياساى بودجه‌ى گشتيى فيدراڵى ده‌كه‌ين و ده‌ستخۆشى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ين كه‌ له‌ ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنيدا، به‌شدار بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “سوپاس و پێزانينى تايبه‌تمان بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زيران محه‌مه‌د شياع ئه‌لسوودانى كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دڵسۆزانه‌ و به‌ گيانێكى نيشتمانى، له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ بودجه‌ و مووچه‌ و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له‌ شاندى دانوستانكار و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق ده‌كه‌ين”.

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا ئەوەش هاتووە، “ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه‌ و به خێر و به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانيشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئومێده‌وارين ببێته‌ سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ديكه‌ و به‌ زووترين كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى يه‌كجاريى پرسى مووچه‌ و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت‌. دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به‌ ديالۆگ و لێكگه‌يشتن به‌رده‌وام ده‌بين”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی ئاڵوگۆڕی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن بۆ وەرگرتنی بەنزین

قائیمقامییەتی سلێمانی حاڵەتێکی لەناو شۆفێرانی تاکسی ئاشکراکردووە کە ماوەی دوو ڕۆژە ئاڵوگۆڕی ژمارەی تاک و جووتی ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن…
Total
0
Share