وەزارەتی ژینگەی عێراق لە پلانیدایە هاوردەکردنی ئەو ماددە پلاستیکییانە قەدەغە بکات کە یەکجار بەکاردێن و وتەبێژی دەستەی ژینگەش دەڵێت، پلانەکە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێناکرێت.
وەزارەتی ژینگەی عێراق پێشتر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی بەرزیی رێژەی پاشماوەی پلاستیکی و نەبوونی سیستمێک بۆ جیاکردنەوە و ریسایکلکردنەوەی، حکومەت کار بۆ دەرکردنی بڕیارێک دەکات بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ئەو ماددە پلاستیکییانەی کە یەک جار بەکاردێن و تەمەنیان کورتە.
لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە هەرێمی کوردستان، سەنعان عەبدوڵا، وتەبێژی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، رایگەیاند، هەر بڕیارێک لە حکومەتی فیدراڵەوە دەربچێت، دەبێت ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی لەسەر بدات، ئەوکات لێرە جێبەجێدەکرێت.
روونیشیکردەوە، “لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی گشتی، چەند پرۆژەیەکی ریسایکلین هەیە کە پرۆژەی بچووکن و ناتوانن هەموو ئەو پلاستیکانە ریسایکل بکەنەوە کە بەکاردەهێندرێن، بەڵام بەشێک لەو پلاستیکانە وەردەگیرێتەوە دەکرێتەوە بە ماددەی سەرەکیی و لەگەڵ ماددەی دیکە تێکەڵدەکرێتەوە پلاستیکی لێ درووست دەکرێتەوە.”
بابەتی پەیوەندیدار
رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی چوار كەسی لێكەوتەوە
بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە لە پارێزگای دهۆك، كەسێك گیانیلەدەستدا و سێ كەس برینداربوون. رووداوەکە کاتژمێر 2:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ…
لە سلێمانی كرێكارێك بەهۆی غازی سۆپاوە لە گەرماودا گیانیلەدەستدا
لێپرسراوی سەندیكای كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، كرێكارێكی عەرەب لە كاتی خۆشۆردندا كە سۆپایەكی لە گەرماوەكە داناوە و دووچاری…
پەکەکە ڕاگەیەنراوێک لەسەر گرژییەکانی لەگەڵ پارتی بڵاودەکاتەوە
کۆماجڤاکێن کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا باسلە گرژییەکانی سێ ڕۆژ پێش ئێستا دەکات لەگەڵ هێزێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەڵێت،…
كازمی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەڵپەسارد
بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران دواخرا. كەمێك لەمەوبەر سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی بۆ كاتێكی نادیار…