گەرمیان.. دوو حاڵەتی تووشبوون بە كۆلێرا تۆماركرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی گەرمیان، دوو حاڵەتی دیكەی تووشبوون بە نەخۆشیی كۆلێرای راگەیاند و 49 تووشبووی سكچوونیش دەستنیشانكراون و پشكنینان بۆ ئەنجامدەدرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەی گەرمیان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، دوو حاڵەتی دیكەی كۆلێرا لەناو ئەو نەخۆشانە دەركەوتوون كە لە بەشی نەخۆشخانەی قەڵا لە كەلار خەوێندراون، لە ئێستاشدا 43 نەخۆش كە سكچوونیان هەیە لە بەشی نەخۆشخانەی قەڵان كە 40 لەو نەخۆشانە مناڵن.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، 49 حاڵەتی نەخۆشیی سكچوون سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار و نەخۆشخانەی گشتیی شەهید خالید گەرمیانیان لە قەزای كفری كردووە كە 37 حاڵەتیان لە كەلار و 12 حاڵەتیشیان لە كفری بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان دەشڵێت، “داوای خۆپارێزیی لە سەرجەم هاوڵاتییان دەكەین، تكایە پاكوخاوێنی رابگرن و بە بەردەوامی دەستەكانتان بە باشیی بشۆن، هاوكات ئەو خواردن و خواردنەوانە نەخۆن كە گوماناویین و هەروەها دڵنیا ببنەوە لە پاكیی سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەتان”.

بابەتی پێشتر

بە هەوڵی یەكێتی سەرجەم دەستگیركراوان ئازادكران

بابەتی دواتر

سەباح حەبیب: سودانی بەڵێنیدا داواكاریی نوێنەرانی كەركوك جێبەجێبكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share