سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لێپرسینەوە لە سەرجەم ئەو كەسانە دەكرێت كە هۆكاری سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەكانی كەركوك بوون و پەیامێكیش ئاراستەی لایەنەكانی كەركوك دەكات.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەخت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی شاری كەركوك كردووەتەوە و پێویستە هاوڵاتییانی كەركوك بە دووربگیرێن لە دووبەرەكی و بەربگیرێت لە هەر هەنگاوێك كە مەبەست لێی تێكدانی دۆخی ئەمنیی كەركوك و عێراق بێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق راشیگەیاند، لێپرسینەوە لەسەرجەم ئەو كەسانە دەكرێت كە هۆكاری سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەكانی كەركوك بوون و وتیشی، “پێویستە سەرجەم كەركوك لە كەركوك پابەندبن بە پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵایەتی”.