لەڕێگەی هەولێرەوە هاتووەتەوە.. خاوەنی تۆڕێکی گێچەڵپێکردنی سیاسی و سەرمایەداران ‏دەستگیرکرا

هێزە ئەمنییەکانی عێراق خاوەنی گەورەترین تیمی گێچەڵپێکردن و وەرگرتنی پارەیان لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستگیرکرد، کە کەسانی سیاسی، سەرمایەدار و هونەرمەندانی کردووەتە ئامانج.

ئەو کەسەی دەستگیرکراوە بە “جو جو” ناسراوە، خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەمریکییە، لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتووەتە هەولێر و دواتر چووەتە بەغداد.

ئەو کەسە ناوی ڕاستەقینەی ئەنجێلینا نیکۆل سانا-یە، ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە، کاری تیمەکەی “جو جو” گێچەڵپێکردن بووە و دواتر پارە لێسەندن، ژمارەیەکی زۆر لە (بەرپرسانی سیاسی، ئەمنی، هونەرمەند و مۆدێلەکان)، کەوتوونەتە داوی تۆڕەکەی جو جوەوە و پارەیان لێسەندراوە.

هەندێک لەوانەی داوای پارەیان لێکراوە، پارەکەیان داوە و هەندێکی دیکەیان سکاڵایان تۆمارکردووە.

بەپێی میدیا عێراقییەکان، ئەو کەسە کە بە “جو جو” ناسراوە، بە پلانێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دەرەوەی وڵاتەوە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە هێنراوەتە هەرێمی کوردستان و پاشان بۆ بەغداد و دواتر دەستگیرکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق

پەرلەمانتارێکی کورد زانیاریی نوێ لەبارەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی سەربازیی هەرێم لەگەڵ عێراق ئاشکرادەکات. دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
زیاتر ببینە

لە زیندانەکانی عێراقەوە منداڵێکی مەغریبی رادەستی وڵاتەکەی کرایەوە

منداڵێکی مەغریبی دوای بەسەربردنی حەوت ساڵی تەمەنی لە زیندانەکانی عێراق رادەستی وڵاتەکەی کرایەوە. چیرۆکی منداڵە مەغریبییەکە لەوەوە دەستپێدەکات،…
Total
0
Share